حسێن كه‌لاری : به‌بێ جیاوازی جیاوازی ده‌رگامان بەڕووی هاووڵاتیان دا كراوەیە
پەیامی کورد ... حسێن كه‌لاری : به‌بێ جیاوازی جیاوازی ده‌رگامان بەڕووی هاووڵاتیان دا كراوەیە
به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی ده‌ڵێ، به‌رده‌وام له‌ناو خه‌ڵك داین بۆ ئه‌وه‌ی لە كێشه و گرفته‌كانیان بكۆڵینه‌وه. هەروەها ده‌شڵێ، وه‌ك پارتی ده‌بینه هۆکاری خێر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.
حسێن كه‌لاری، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی، ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ده‌ست به‌كاربوونم ئه‌وه‌م دووپات كردووە کە باره‌گای پارتی، باره‌گای هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ڕه‌فه و باره‌گای هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه پێویستی به ئاسانكاری و جێبه‌جێكردنی داوا ڕهواكانیهتی، به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی گه‌رمیان کە ناوچه‌یه‌كی لێقه‌وماو و زوڵم لێكراوه، واتا له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوودا پشكی شێری زوڵم و سته‌م به‌ر ناوچه‌ی گه‌رمیان كه‌وتووه له ئه‌نفال كردن و كوشت و بڕ و ئاوارەبوونی چه‌ندین جاره‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و خاپووركردنی گونده‌كانیان.
به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیان ووتیشی، ئێمه له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین و ده‌رگامان كردووەته‌وه به ڕووی هاووڵاتیاندا تا گوێ له سكاڵا و بیروبۆچوونی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بگرین به‌بێ جیاوازی لایەنگری حزبی، تا بتوانین زۆرترین سوود به هاووڵاتیانی خۆمان بگه‌ێنین.
كه‌لاری ڕوونیشی كرده‌وه، شه‌و و ڕۆژمان خستووەته سه‌ر یەک بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بین له خۆشی و ناخۆشییه‌كانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه، چاوه‌ڕێی خه‌ڵكیش ناكه‌ین بۆ باره‌گاكانمان و خۆشمان ده‌چینه ناو خه‌ڵك و هه‌موو چین و توێژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێ له داواكاری و كێشه‌كانیان بگرین، ده‌بینه هۆکاری خێر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە