حكوومه‌تی هه‌رێم بڕی زیاتر له ٥٣١ ملیۆن دیناری دیكه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی هه‌ولێر خه‌رج دەکات
پەیامی کورد ... حكوومه‌تی هه‌رێم بڕی زیاتر له ٥٣١ ملیۆن دیناری دیكه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی هه‌ولێر خه‌رج دەکات
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی بڕی ٥٣١.٦٥١.٧٥٠ بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر.
له ڕاگه‌ێندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار رایگه‌یاند، به گوێره‌ی فه‌رمانی وه‌زاری به ژماره (٧٥٠٧)ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاردرا به خه‌رجكردنی بڕی ٥٣١.٦٥١.٧٥٠ دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر و ئێستاش ئه‌و پرۆژانه كه‌وتونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری خه‌رجكردنی داوه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی شاره‌وانیه بۆ جێبه‌جێكردنی ٢٤ پرۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر خه‌رج كراوه.
هه‌ر دوێنێ دوشه‌ممه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری خه‌رجكردنی بڕی ٣٤٨٩٤٢٠٠٠ دیناری دیكه‌ی ده‌ركرد بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ٤٠ و ٦٠م له كه‌رتی ٨ی حه‌سارۆكی شاری هه‌ولێر.
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاشكرایكردوه، خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پارانه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌رزتر ده‌كاته‌وه، ئێستاش بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆی پرۆژه‌كان ته‌واو بكرێن.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە