حوكمی لەسێدارەدانی حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو ڕاگیرا

پەیامی کورد   ...   سوپاس بۆ خوا حوكمی لەسێدارەدانی حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو ڕاگیرا

پەیمان خانزادە، بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ، چەند خولەکێک لەمەوبەر بە بنەماڵەی حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو، زیندانی سیاسی کورد کە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، ڕاگەیاند کە جێبەجێکردنی حوکمی ئەم زیندانییە بە فەرمانی دادستان هەڵپەسێردراوە.

بەڵام بنەماڵە و کەس وکاری ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە ڕایانگەیاندووە تا پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنییان لەگەڵیدا نەبێت، لە بەردەم زیندان درێژە بە كۆبوونەوە و دانیشتنەکەیان دەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو لە ناوەندی دادی ورمێ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی گەندەڵی قەزایی و ئەمنی ئەو پارێزگایە، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوەچووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە حسێن نژاد لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاكەلێوەی ١٤٠٤ەوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوەتەوە و دوایین دیداریشی لەگەڵ بنەماڵەکەی دوێنێ لەژێر چاودێری کارمەندانی ئیتلاعاتدا بووە.


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە