حکوومەتی ئێران سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزای ووڵاتەکەی تایبەت بۆ هاووڵاتیانی عێراقی بڕیارێکی گرینگی دەرکرد بەڵام بە مەرجێک ؟؟؟

پەیامی کورد      ...   حکوومەتی ئێران سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزای ووڵاتەکەی تایبەت بۆ هاووڵاتیانی عێراقی بڕیارێکی گرینگی دەرکرد بەڵام بە مەرجێک ؟؟؟

حکوومەتی ئێران رایگەیاند، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی عێراق پێویستن و بڕیارەکەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبوونی جووڵەی گەشتیارانە بەو مەرجەی عێراقیش هەمان بڕیار دەربکات.

ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی کۆبوەوە و رەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی عێراق پێویستن.

ئەوەش هاتوە، ئامانج لەو بڕیارەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبوونی جووڵەی گەشتیارانە بەتایبەتی سەردانی هاوڵاتیانی ئێران لەرێوڕەسمی ئائینی " الأربعين الحسيني" بۆ عێراق، پێش مەرجی بڕیارەکەش ئەوەیە عێراقیش هەمان رێکار جێبەجێ بکات.
 پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دوو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هۆکارەکەشی بۆ بەرژەوەندی هەردوو ووڵات و زیاترکردنی جووڵەی گەشتیاری و بارزگانی دەگەڕێندرێتەوە، بەتایبەت هاتووچۆی گەشتیاران و هاووڵاتیانی نێوان هەردوو ووڵات ساڵانە بۆ ملیۆنان کەس بەرزبوەتەوە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە