حکوومەتی ئەفغانستان داوایەک ئاراستەی ڕووسیا دەکات و دەکەوێتە تاوتوێکردنەوە

پەیامی کورد     ...  حکوومەتی ئەفغانستان داوایەک ئاراستەی ڕووسیا دەکات و دەکەوێتە تاوتوێکردنەوە

بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لەئێستادا داوایەکی ئەفغانستان بۆ دابینکردنی هەلیکۆپتەری جەنگی تاوتوێ دەکەین.

بە پێی هەواڵەکان ئەمڕۆ هەینی زامیر کابۆلۆف بەرپرسی بەشی ئاسیای ناوین لەوەزارەتی دەرەوەی رووسیا کە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا شە بۆ ئەفغانستان رایگەیاند، کابۆل داوای هەلیکۆپتەری هێرشبەری کردوە، لەئێستادا تاوتوێی داواکەی دەکەین

وتیشی، لەمبارەیەوە گفتوگۆی فەرمی لەنێوان ئێمە و ئەفغانستان نیە، بەڵام ئەوان داوایەکیان پێشکەشکردوە و ئێمەش تاوتوێی دەکەین.
دۆخی ئەفغانستان تادێت خراپتر دەبێت، تاڵیبان قەندەهار و زۆربەی گەورە شارەکانی کۆنترۆڵکردوە، ئەمریکا سێ هەزار سەربازی ناردوە بۆ پاراستنی تیمە دپلۆماسییەکانی، بەریتانیاش هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانەوە قاعیدە و دۆخەکە بۆ کردەوەی تیرۆرستی بەمەترسی دەزانێت.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە