حکوومەتی عێراق توانای دەرکردنی هێزە ناشەرعییەکانی ناو شەنگالی نییە

پەیامی کورد     ...    حکوومەتی عێراق توانای دەرکردنی هێزە ناشەرعییەکانی ناو شەنگالی نییە

حکوومەتی عیراق چەندین جارە دوامووڵەت بە ‌هێزە ناشەرعییەکانی شەنگال دەدات، بەڵام ئەو هێزانە ڕەتی دەکەنەوە، سەرچاوەیەکیش لە قەزای شەنگال دەڵێت، ئەو هێزانە لە شەنگال دەرنەچوونە و حکوومەتی عیراقیش توانای دەرکردنیانی نییە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند : ''هاتنی ئەو شاندە باڵایەی حکوومەتی عێراقی بۆ ئەوە بوو میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە."

ووتیشی: ''ئەمە چەندین جارە حکومەت داوای دەرکردنییان دەکات، کەچی ئەوان خۆیان سەپاندووە و دەرناکەون لە شەنگال و چەندین ڕووبەڕووبوونەوەش بووە، کەچی هەر دەرناکەون."

ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردووە: "تا ئەم هێزانە لە شەنگالدا مابن خەڵکیش ناگەڕێنەوە و شەنگال لە شارێکی مەدەنییەوە بووەتە شارێکی عەسکەری سەربازی و شوێنی هەواڵگری و زانیاری


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە