حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرینگ سەبارەت بە پزیشکان دەدات و هۆشداری یان پێ دەدات
حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری یه‌وه بڕیارێكى نوێ ده‌رده‌كات و پزیشكان له‌هه‌رێم ناچارده‌كات، باج به‌حكوومه‌ت بده‌ن، ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، هەر پزیشکێک تاوەکوو ٣١ى ١٢ى٢٠٢١ خۆی بۆ باج تۆمارنەکات، ئەوە بەرپرسیار دەبێت‌و لێپرسینەوەو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێم فه‌رمانگه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى باج كه له‌ڕۆژى ٢٦ى ٩ى ئه‌مساڵ ده‌رچوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، دەبێت سه‌رجه‌م پزیشکان له‌هه‌رێمى كوردستان باج به‌حكوومه‌ت بدەن.
هه‌روه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تى باج ئه‌وه‌شى ڕوونكردوەته‌وه، "له‌وكاته‌ى پزیشک نۆرینگە دەکاتەوە دەبێت بڕێک باج بدات، دەشبێت پزیشک ڕاپۆرتێک بدات و فۆڕمێک پڕبکاتەوە".
هۆشداری ئه‌وه‌شدراوه، ئه‌گه‌ربێت و هەر پزیشکێک تا ٣١ى ١٢ى ٢٠٢١ خۆی بۆ باج تۆمارنەکات، بەرپرسیار دەبێت‌و لێپرسینەوەو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە