حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە ٢٠٠ میلیارد دینار بەشە بوودجەکەی هەرێم و گرانبوونی گاز بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە ٢٠٠ میلیارد دینار بەشە بوودجەکەی هەرێم و گرانبوونی گاز  بڵاو دەکاتەوە

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەکەی پشکی هەرێمی کوردستانی رەوانە نەکردوە، بەڵام "ئومێدەوارین تاوەکوو پێنجشەممە پارەکە بگات".

جووتیار عادل، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، هەرچەندە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیداوە لەسەر رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی پشکی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو پارەیە تائێستا نەگەیشتوەتە هەرێم و "ئومێد دەکەین تاوەکوو رۆژ پێنجشەممە پارەکە بگات".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ حکوومەتی هەرێم بەرمیلێک نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکات کە لەلایەن بەغداوە دابیندەکرێت، بۆیە بڕیارە لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا هەردو  وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق لەسەر بڕی نەوتەکە و وادەی رەوانەکردنی گفتوگۆ بکەن.

سەبارەت بە گرانبوونی نرخی گازیش ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی گاز لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی گاز گفتوگۆیان کردوە و لەداهاتوویەکی نزیکدا گرفتەکە چارەسەر دەکرێت.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە