حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى ٨وه دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌دات‌و ووته‌بێژى حكوومه‌تیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "٢٥ى ئه‌م مانگه دابه‌شكردنى مووچه ده‌ستپێده‌كات"، ده‌شڵێت:"ئه‌و داهاته‌ى دێته ده‌ستى حكوومه‌ت مانگانه، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه"، له‌ئه‌گه‌رى ناردن‌و نه‌ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غداش ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
جووتیار عادل ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "دڵنیایی به مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین له ٢٥ى مانگه‌وه دابه‌شكردنى مووچه ده‌ستپێده‌كات‌و هه‌موو ئه‌وله‌ویه‌تێكى حكوومه‌تیش له‌ده‌ستكه‌وتنى داهات پله‌ى یه‌كه‌م بۆ مووچه ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "هیوادارین له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ٢٠- ملیار دیناره‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ش بنێردرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ لێبڕین‌و ١٠٠% دابه‌ش بكه‌ین، له‌دوو ڕۆژی ڕابردووش‌دا به‌هۆی رێوڕه‌سمه‌كانی عاشوورا له حكوومه‌تی عێراق پشوو بوو، بۆیه هیوادارین پاره‌ی ئه‌م مانگه زوو ڕه‌وانه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌٢٥ی مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌كه‌ى نه‌نارد حكوومه‌تى هه‌رێم به‌چ میكانیزمێك مووچه دابه‌شده‌كات، جوتیار عادل وتى:"به‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌و بەچاودێری وردی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم تاڕاده‌یه‌ك داهات زیادیكردوه، ئێستاش كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان جێگیره، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكده‌ده‌ین مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكه‌ین".
ئه‌وه‌شى ووت:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌میكانیزمی كۆكردنه‌وه‌ی داهات‌و جوووڵه‌ی ئابووری‌و بازرگانی خاڵه سنورییه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌دابه‌شكردنی ئه‌و داهاته هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت‌و پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا هه‌بێت، به‌ڵام له‌ناو هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، پێشینه هه‌ر بۆ مووچه‌یه".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە