حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە بڕین و نەمانی ٢٠٠ میلیاردەکەی بەغدا هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە بڕین و نەمانی ٢٠٠ میلیاردەکەی بەغدا هۆشداری دەدات
حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەی ڕەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجکردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان، هاوکات هۆشداریش دەداتە حکوومەتی هەرێم.
بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو مانگی ئاداری داهاتوو سەرجەم ژمێرە کۆتاییەکانی لەگەڵ بەغدا پاکتاو بکات، ئەگەرنا بەغدا چیتر ٢٠٠ ملیار دینارەکە نانێرێت.
هاوکات وەزارەتی دارایی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ شایستە دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانوونی دووەم خەرج دەکات.
هەر بەگوێرەی نووسراوەکەی حکوومەتی عێراق "دیوانی چاودێری دارایی ووردبینی داتاکانی تایبەت بە داهاتە دەستکەوتووەکانی نانەوتییەکان دەکات، ئەوەش بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان تاوەکوو ١/٣/٢٠٢٢ لە بری ١-١٢-٢٠٢١".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە