حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە شەپۆلی باران بارینەوە هۆشداری دەدات

پەیامی کورد   ...  حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە شەپۆلی باران بارینەوە هۆشداری دەدات

فەرمانگەی میدیا و زانیارییەکانی هەرێم لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە ، سبەی پێنجشەممە بارانی بەخوڕ و بە هەورەبرووسکەوە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت ، بۆیە لەسەر ئەو هاووڵاتییانەی لە ناوچەی نزم نیشتەجێن دووربکەونەوە و نزیکی چیاکان نەکەونەوە لەبەر مەترسی هەورەبرووسکە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی پێنجشەممە، بارانی بەخوڕ بە هەورەتریشقە و باوە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبارێت، بۆیە لەسەر هاووڵاتیان پێویستە لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە ، دوور کەونەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ دووربوون لە هەورەبرووسکە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت، هەروەها لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگە بەکار نەهێندرێت، و پابەندی رێنمایی دەزگا خزمەتگوزارییەکان بن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی رابردوو بەرێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ئەنجامى یەکگرتنی هەر دوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە شەپۆلێکى باران بارین ڕوو لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەکات، سەرەتا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەست پێدەکات، پاشان باران بارین لە ئێوارەدا ئاستى زیاد دەکات بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاى دهۆک پاشان سنوورى پارێزگاى هەولێر.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ رۆژی پێنجشەممە کاریگەری شەپۆلی باران بارینەکە بەهێزتر دەبێت و ئاستی باران بارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگۆرێت بۆ لێزمە باران.، لەبەر ئەو مەبەستەش تیمە فریاگوزارییەکان و دەزگا خزمەتگوزارییەکان لە ئیدارەی سۆران و پارێزگای هەولێر خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.


ئەم بابەتە 12110 جار خوێندراوەتەوە