حکوومەتی هەرێم: مانگانە ٢٣ ملیار دینار بۆ کەرتی تەندرووستی خەرج دەکرێت

پەیامی کورد    ...   حکوومەتی هەرێم: مانگانە ٢٣ ملیار دینار بۆ کەرتی تەندرووستی خەرج دەکرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە ٢٣ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٢٩٠ دیناری بۆ بواری تەندرووستی تەرخانکردوە، و زیاتر لە ١٣ ملیار دیناریشی بۆ دابینکردنی خواردنی نەخۆشخانەکان بوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە،" کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگییەکی تایبەتی بە بواری تەندرووستی هاووڵاتیان و کەرتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان داوە، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە ٢٣ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٢٩٠ دیناری بۆ ئەو بوارە خەرج کردوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە،" لە بواری پێداویستی دەرمان و پێداویستی پزیشکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە بڕی ١٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دیناری خەرج کردوە و لە بواری دابین کردنی خۆراک بۆ نەخۆشخانەکانیش، بڕی چوار ملیار و ٨٩٢ ملیۆن و ٧٣٩ هەزار و ٤٥٠ دیناری تەرخانکردوە".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکراشیکردوە،" بۆ پاکردنەوە و خاوێن راگرتنی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندرووستییەکان مانگانە یەک ملیار و ٤٤٨ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ١٩٠ دینار و یەک ملیار و ٧١٢ ملیۆن و ٢٥٨هەزار و ٦٥٠ دیناری بۆ سازدانەوە و ٥٨٠ ملیۆن بۆ سووتەمەنی و یەک ملیار و ٦٦ ملیۆن و ٣٩٨ هەزار دیناری بۆ بەدەل عیادە خەرج کردوە".

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تێدەپەڕێت.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە