حکوومەتی کۆلۆمبیا داوای لێبوردنی لەو خێزانانە کرد کە منداڵەکانیان بەبێ دادگاییکردن کوژراون

پەیامی کورد   ...  حکوومەتی کۆلۆمبیا داوای لێبوردنی لەو خێزانانە کرد کە منداڵەکانیان بەبێ دادگاییکردن کوژراون

حکوومەتی کۆڵۆمبیا داوای لێبوردنی لەو خێزانانە کرد کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٨ کەسوکاریان بەبێ دادگاییکردن کوژراون. وەزیری بەرگری کۆڵۆمبیا، ئیڤان ڤێلاسکێز لەگەڵ ئەو بنەماڵە ئاماژەپێکراوانە کۆبووەوە و داوای لێبوردنیشی کرد لەسەر ئەو هەڵانەی دەوڵەت لەو کاتەدا کردوویەتی.

ڤالاسکێز سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانی بۆگۆتای کرد و لەگەڵ خێزانی ئەلیکس فابیان ڤارگاس هێرناندێز کۆبووەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن حکوومەتەوە کوژرا. ڤێلاسکێز بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند؛

"هێرناندێز لە شەڕی گرووپە چەکدارەکاندا نەمردووە". داوای لێبوردنم لە خێزان و هاوڕێکانی هێرناندێز. بە هەمان شێوە بەهۆی پشتگوێ خستن، خۆرخێ ڤارگاسیش کۆچی دوایی کرد و بە ڕێزەوە لە بیرمە. دەوڵەت لەو کاتەدا هەڵەی گەورەی کرد و پێویستە خەڵک شەرم لە خۆیان بکەن لەسەر ئەو تاوانانە. پێویستە ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی بوترێ. ئێمە ئامادەین ڕێگری بکەین لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەم شێوەیە. باشترین ڕێگا بریتییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڕووداوانە”.

لە کۆلۆمبیا دەوڵەتەکە لە ساڵانی ٢٠٠٢-٢٠٠٨دا زیاتر لە ٦٤٠٠ کەسی کوشتووە، بەبێ ئەوەی لێدوانەکانیان وەربگرێت، بەبێ ئەوەی حوکمیان لەسەر بدات.

لەو ساڵانەدا شەڕ لە نێوان هێزە چەکدارەکانی شۆڕشگێڕی کۆڵۆمبیا (فارک) و دەوڵەتدا ڕوویدا و دوای ئەوە ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی یاسای ئاشتی تایبەت لە نێوانیاندا لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ و جەی پی ڕاپۆرت لەسەر ئەو ماوەیە دەدات. ئامادەکاری کردبوو لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکرای کردووە، لەو ساڵانەدا زیاتر لە شەش هەزار و ٤٠٠ کەس بەبێ دادگاییکردن کوژراون.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە