حکوومەتی کەنەدا لە بڕیارێکی گرینگ دا ژمارەیەکی بەرچاو کۆچبەر وەردەگرێت

پەیامی کورد     ...   حکوومەتی کەنەدا لە بڕیارێکی گرینگ دا ژمارەیەکی بەرچاو کۆچبەر وەردەگرێت
حکوومەتی کەنەدا رایگەیاند، بەگوێرەی کارنامەی پەسەندکراوی ووڵاتەکەیان بەردەوام دەبن لەسەر وەرگرتنی کۆچبەران و لەساڵی داهاتوودا پێشوازی لە ٤١١ ھەزار کۆچبەری نوێ دەکەن، دەشڵێت "کۆچبەران بوونەتە هۆکاری بوواژنەوەی ئابووری و پڕکردنەوەی بۆشایی دەستی کار".
سەرچاوەیەک لە حکوومەتی کەنەدا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندوە، حکوومەتەکەی جاستن ترۆدۆ لەم کاتەدا کار لەسەر کارنامەیەک دەکات کە لەسەرەتای دەست بەکاربوونیدا بەڵێنی لەسەر دابوو، ئەویش وەرگرتنی ٤١١ هەزار کۆچبەر بوو لەم ساڵدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ کۆچبەران بڕیاردراوە تێچووی پێشکەشکردنی داواکاری کۆچکردن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کەمبکرێتەوە.
لای خۆیەوە وەزارەتی کۆچی کەنەدا رایگەیاندووە، ووڵاتەکەیان بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی دەستی کار و بووژاندنەوەى ئابوورى بەردەوام دەبێت لەوەرگرتنی کۆچبەران.
بەپێی بەرنامەیەکی حکوومەتی کەنەدا لە ٢٠٢٢ دا ٤١١ ھەزار و لە ٢٠٢٣ دا ٤٢١ ھەزار کۆچبەر وەردەگیرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لە پێگەی رەسمی حکوومەتی کەنەدا فۆرمی زانیاری بڵاو کراوەتەوە.

ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە