حکوومەت سێیەم ڕاپۆرتی چاکسازی ئامادە کردووە و ڕەوانەی پەرلەمانی دەکات
پەیامی کورد ... حکوومەت سێیەم ڕاپۆرتی چاکسازی ئامادە کردووە و ڕەوانەی پەرلەمانی دەکات
سەرۆکی دەستەی نەزاھەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی سێیەم ڕاپۆرتی چاکسازییە و ئامادەکاری بۆ کردووە و بڕیارە پێش سەری ساڵ ڕەوانەی پەرلەمانی بکات .
سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان، حاکم ئەحمەد ئەنوەر، ڕایگەیاند : ''لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆ بووینەوە و باس لە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی کرا کە حکوومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەیە و ئێستا ئامادە کراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.''
حاکم ئەحمەد ئەنوەر ووتیشی: ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر دوو ڕاپۆرتی بۆ پەرلەمان ڕەوانە کردووە و کاری باشی کردووە و ئێستاش سێیەم ڕاپۆرت ڕەوانە دەکات، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە حکوومەت جیددیە و بەردەوامە لە چاکسازیکردن و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.''
ئەنوەر ڕوونیشی کردەوە: ''ھەرکاتێک ڕاپۆرتەکەمان بەدەست گەیشت، ئەوکات ئێمەش وەکوو دەستەی نەزاھە بەفەرمی ڕای خۆمان لەبارەیەوە ڕادەگەیەنین.''
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە