حکوومەت ١٣ملیار دیناری بۆ ١٢ بەندئاوی دیکە تەرخان کرد
پەیامی کورد ... حکوومەت ١٣ملیار دیناری بۆ ١٢ بەندئاوی دیکە تەرخان کرد
بەڕێوبەری بەندئاوەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێم بۆ تەواوکردنی ١٢ بەندئاو لە کوردستان، ١٣ ملیار دیناری تەرخان کردووە، کە بەو پارەیە شەش بەندئاو تەواو دەبن و شەشەکەی دیکەش قۆناغێکی باش دەچنە پێشەوە.
ئەکرەم ئەحمەد، بەندئاوەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند : "لە ھەرێمی کوردستان لە ھەموو ناوچەکان ١٢ بەندئاومان ھەیە دەست بە دروستکردنیان کراوە، کە بەشێکی تازە دەستیان پێکراوە و بەشێکیشیان ٩٠% تەواو بوون لە ھەرسێ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، کە ئەوەش کاریگەری زۆر باشی دەبێت بۆ گلدانەوەی ئاو لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لە ھەموو بوارەکاندا بەکاری بێنین، چوونکە درووستکردنی بەندئاو لە ھەرێمی کوردستان زۆر گرینگ و پێویستە".
بەڕێوبەری بەندئاوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٣ملیار دیناری تەرخان کردووە، بۆ ئەوەی بەندئاوەکان تەواو بکرێن، کە بەو پارەیە شەش بەندئاو تەواو دەبن و شەشەکەی دیکەش قۆناغێکی باش دەچنە پێشەوە، چاوەڕێش دەکەین پارە بۆ تەواوکردنی ئەوانیش تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەی ھەر ١٢ بەندئاو تەواو بن".
ووتیشی: "پیلانمان ھەیە کە بەندئاوی زۆر لەوانە زیاتر لە ھەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەین".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە