حۆکمی دادگا لە دژی " سەرکردەی داعش لە ئاڵمانیا " دەردەکرێت
پەیامی کورد ... حۆکمی دادگا لە دژی " سەرکردەی داعش لە ئاڵمانیا " دەردەکرێت .
ئاڵمانیا ڕایدەگەینێت حۆکمی مەحکوومییەتی سەرکردەیەکی گرووپی داعش لەم ووڵاتە بەم زووانە ڕادەگەیندرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ دادگایەک لە ئاڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە حۆکمی کۆتایی خۆی لە دژی ئەبوولاء سەرکردەی داعش لە ئاڵمانیا دەردەکات . ووتراوە ئەم تێرۆریستە ، بانگەشەکارێکی عێراقی یە کە سەرکردەی دووفاکتۆی داعش لە ئاڵمانیا بووە و زۆریک لە تووندڕەوەکانی ئاڵمانیای بۆ ئەو شتەی کە ناوی جیهاد لێناوە ڕەوانەی عێراق و سووریا کردووە .
ئەحمەد عەبدۆلعەزیز عەبدۆڵلا عەبدۆڵلا بەناوبانگ بە ئەبوولاء نوینەری داعش لە ئاڵمانیایە و بە هەوڵدان بۆ درووستکردنی تۆڕێک بە مەبەستی ڕاهێنان و هەناردەکردنی کەسانی تووندڕەو بۆ ڕیزەکانی داعش لە عێراق و سووریا تاوانبارە . ئەم کەسە لەگەل سێ کەسی دیکە لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە لە بەندیخانەیەک کە بە شیوەیەکی زۆر تووند چاودێری و دەپاریزرێت مۆحاکمە کراون . وا پێدەچێت دادگا بۆ ئەم تێرۆرسیتە تەکفیری ییە ١١/٥ ساڵ بەندیخانە ی لە بەرچاو گرتبێ . ئەبوولاء وەکوو پەنابەر لە ساڵی ٢٠٠١ چووەتە ئاڵمانیا و لە ساڵی ٢٠١٦ دا دەست بەسەر کراوە .
ئەو تاوانبارە بەوەی کە ٨ کەسی لە مزگەوتی هیلدەشیم لە ساکسۆنی سفلا بۆ پەیوەست بوون بە داعش ئامادە کردووە کە یەکێک لە حاڵەتەکان دوو برای جمکی ئاڵمانی یە کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە عێراق ئۆپراسیۆنی خۆکوژییان ئەنجام دا
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە