حۆکمی سێدارەدان بۆ ئەم کەسە بازرگانە دەردەچێت
پەیامی کورد ... حۆکمی سێدارەدان بۆ ئەم کەسە بازرگانە دەردەچێت
دادگای تاوانەکانی رەسافە ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی بەسەر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەردا سەپاند، کە لەسەر بانی ماڵەکەی خۆیدا ماددەی هۆشبەری چاندووە و جگە لەوەش، دەست بەسەر چەندین جۆری دیکەی ماددەی بێ هۆشکەردا گیراوە.
ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بەسەر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەردا سەپاند، بەهۆی تاوانی چاندنی ماریجوانە لە ماڵەکەیدا کە ماددەیەکی هۆشبەر و قەدەغەکراوە.
وەک ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی پێکردووە، تاوانبارەکە لەسەربانی ماڵەکەیدا ماددە هۆشبەرەکەی چاندووە، کە بە مەبەست لێی بۆ بازرگانیکردن بووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تاوانبارەکەدا دەست بەسەر ٧٥٠ گرام حەشیش و ٩٠٠ گرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ دا گیراوە، بە پشت بەستن بە بڕگەکانی مادەی ٢٧ / سێیەمی یاسای ماددە هۆشبەرەکانی ژمارە ٥٠ـی ساڵی ٢٠١٧ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە