حیزبی دێموکرات ڕێوڕەسمێکی بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز " ڕۆژی پێشمەرگە " لە یەکێک لە بنکەکانی بەڕێوە برد
پەیامی کورد ... حیزبی دێموکرات ڕێوڕەسمێکی بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز " ڕۆژی پێشمەرگە " لە یەکێک لە بنکەکانی بەڕێوە برد
دوێنێ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦ی دیسەمبەری ٢٠٢١ لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات بەشدار بوون.
سەرەتا ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر پەیامی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن "کاوە بەهرامی" بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش کرا و لە پەیامەکەیدا باسی لە خەبات و ڕۆڵی پێشمەرگە لە خەباتدا کرد.
دواتر لەلایەن کۆڕی هونەریی حیزبی دێموکرات سروودێک پێشكەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا بۆ ڕێزگرتن لەو پێشمەرگانەی ماوەی ٢٠ ساڵە لە ڕیزەکانی خەباتدان، لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.
ئەو لەوحانە لەلایەن "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات پێشکەشی ئەو پێشمەرگانە کرا.
ئەو پێشمەرگانە بریتی بوون لە: "تاهیر مەحموودی، کەریم پەرویزی، ئیسماعیل ڕەحمانی، فەریدە حوسێنزادە، فەرزاد ڕەزایی، حسێن ئاقایی، کەیوان فاتحی، ڕەزا پیرووزی، ڕێبوار عەبدی و ڕەحمان غەفووری".
دواتر گۆرانییەک لەلایەن هونەرمەند "نیزام سەجادی و جەعفەر دۆستاڵی" پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەوحی ڕێزلێنان پێشكەش بە "دیاکۆ مەسعوودی و شاهۆ غەفووری" لە کادرە پەروەردەییەکانی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا پەخشانێک لەلایەن "ئیحسان ڕستگار" پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێ هات.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە