حێزبۆڵلای عێراق هۆشداری دەداتە ئەمریکا
پەیامی کورد ... حێزبۆڵلای عێراق هۆشداری دەداتە ئەمریکا .
حێزبۆڵلای عێراق لە سەر گرینگی دەرچوونی نیزامی و سەربازانی ئەمریکی لە عێراق جەختی کردەوە و سەبارەت بە دزەکردنەئەنجامدراو لە دەزگای نیزامی و سەربازی ئەم ووڵاتە هۆشداری داو و ئەوەی بە پیلانگێڕییەک بە قازانجی داعش ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ووتەبێژی کەتائێبی حێزبۆڵڵای عێراق لە سەر گرینگی دەرچوونیسەربازانی ئەمریکی لە عێراق جەختی کردەوە و بەرامبەر بەو دزەکردنانەی لە دەزگا سەربازییەکانی ئەم ووڵاتەدا ڕوویداوە هۆشداری دا و ئەوەی بە پیلانگێڕییەک لە قازانجی داعش ناو برد .
موحەمەد مۆحی ، ووتەبێژی کەتائێبی حێزبۆڵلای عێراق ووتی : لە ئەگەری دەرنەچوونی ئەمریکا لە عێراق گرووپگەلی مقاومە ی ئیسلامی ئەمریکای تووشی غافڵگیڕی دەبێت .
لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو م کەتائێبی حێزبۆڵلای عێراق سەبارەت بە هەژموونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دا و جەختی کردەوە نیزامی و سەربازانی ئەمریکا تەنانەت هێزی بەرگری لە ئەندامانی خۆی و هەروەها هاوپەیمانی ناوچەیی خۆشی نییە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە