حێزبۆڵلای عێڕاق هەوڵی تێرۆر کردنی سەرۆکوەزیرانی ووڵاتەکەی بە درۆ و کارێکی نەمایشی لەقەڵەم دا
بەرپرسی ئەمنییەتی یەکەکانی حێزبۆڵلای عێراق دەربارەی هێرش بۆ سەر ماڵی مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆڵگێرانی قوربانییەک بووەتە تاکتیکێکی داو نەما و بووەتە کارێکی نەمایشی .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەبوو عەلی العسکری بەرپرسی ئەمنییەتیی یەکەکانی حێزبۆڵلای عێراق لە کاردانەوەی بە پیلانی هەوڵی تێرۆر کردنی موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە .
ئەو دەربارەی هێرش کردن بۆسەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق ووتی : ڕۆڵگێڕانی قوربانی ، بووەتە تاکتیکێکی کۆن و ئاشکرا .
ئەبوو عەلی العسکری لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی : ئەگەر کەسێ بیەوێت زەرەر و گورز بەم بوونەوەرە فەیس بووک ییە بگەێنێت ڕێگاگەلێکی کەم تێچوو و جێگای متمانەتر بۆ گەیشتنی بوونی هەیە .
هەروەها نووسی : ئەمە گاڵتە ئامێزە کە کازمی داواکاری دان بە خۆداگرتن و ئارامی یە ، چ کەسێک دەبێ نیگەران بێت ؟ چ کەسێک کۆنترۆڵی خۆی لە دەست داوە ؟
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە