حێزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...   حێزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

حێزبی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە و لەم ڕاگەێندراوەدا بەم شێوەیە خوارەوە هاتووە

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
 
 کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
 
  دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە 
 
  ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی  کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن. 
 
 سەبارەت بەم ڕووداوە ،لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.
   

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
 
 سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
 
 ٢٤ ی جولای ٢٠٢٢ی زاینیی
 
 ٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە