حەسەن نەسرۆڵلا : ئەمریکییەکان لە بەندیخانەکانی عێراق هێزیان بۆ داعش وەردەگرت
پەیامی کورد ... حەسەن نەسرۆڵلا : ئەمریکییەکان لە بەندیخانەکانی عێراق هێزیان بۆ داعش وەردەگرت .
حەسەن نەسرۆڵلا هەروەها ڕایگەیاند ئێمە لە چەکەکانی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ناوخۆی لۆبنان کەلک وەرناگرین .
سکرتێری گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان جەختی کردەوە کە هەندێک لە لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان هەوڵ دەدەن کە لۆبنان بەرەو شەڕی ناوخۆیی ببەن .
ئاژانسی هەواڵی میدڵ ئیست ڕایگەیاند : حەسەن نەسرۆڵلا سکرتێری گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان جەختی کردەوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ چوارچێوەگەلی نوێ لە ڕاستییەکانی گرووپی تێرۆریستی داعش ئاشکرا دەکرێت و ووتی کە بەڵگە و دۆسیەی نوێ نیشاندەری ڕۆڵی دەزگا هەواڵگری و زانیارییەکانی ئەمریکا لە بەکارهێنانی داعش وەکوو سەرباز لە بەدیخانەکانی عێراق و ڕزگارکردنیان دەستی هەبووە .
سکرتێری گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان لە قسەکردن لە سەر بابەتگەلی ناوخۆیی لۆبنان دا جەختی کردەوە کە هەندیک لە لایەنەکانی ناوخۆیی و دەرەکی هەوڵ دەدەن کە لۆبنان بەرەو شەڕی ناوخۆیی ببەن و ووتی کە هەر بار لە بەرامبەر ئێمەدا بێهێزن و هەر بۆیە دەچنە دوای درووستکردنی شەڕی ناوخۆییەوە .
هەروەها ووتی : حێزبۆڵلا هیچ کات بۆ تەشکیل کردنی دەوڵەت یا خود چاکسازی لە دۆخی ئابووری و دارایی و ماڵی ووڵاتەکەی کەڵک لە چەکەکانی خۆی وەرناگرێت .
نەسرۆڵلا سیاسەتی پێدانی وام و فەساد و قاچاخی مۆڵکەکانی لۆبنانی بۆ دەرەوە و بلۆکە بوونی مۆڵک و داراییەکانی لۆبنان و تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت و کێشە و گرفتەکانی لە ووڵاتەکەی لەگەڵ فشارەکانی ئەمریکا و بەربەستکردنەکەی لە جێبەجێ کردنی هەندێک لە سیاسەتگەلی ئابووری هۆکاری سەرەکی کێشەکان لە لۆبنان ناو برد و ووتی کە دەبێ هەموو ئەم بابەتانە چارەسەر بکرێن
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە