حەسەن نەسرۆڵلا : حێزبۆڵلا دەتوانێ نەوتی ئێران بە شێوەی خۆرایی و بەلاش بۆ لۆبنان دەستەبەر بکات
پەیامی کورد ... حەسەن نەسرۆڵلا : حێزبۆڵلا دەتوانێ نەوتی ئێران بە شێوەی خۆرایی و بەلاش بۆ لۆبنان دەستەبەر بکات
حەسەن نەسرۆڵلا بە بۆنەی ٤٠ ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حێزبۆڵڵا ووتووێژی کردووە حەسەن نەسرۆڵلا ڕایگەیاندووە : حێزبۆڵلا دەتوانێ نەوتی ئێران بە شێوەی خۆرایی و بەلاش بۆ لۆبنان دەستەبەر بکات .
نەسرۆڵلا لە گفتووگۆ لەگەل تەلەفزیۆنی مەیادین کە بە بۆنەی ٤ۆ ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حێزبۆڵڵا ئەنجام دراوە ووتی " ئەگەر دەوڵەتی لۆبنان ڕەزامەندی بکات من ئامادەم سووتەمەنی ئێران بە شێوەی بەخۆڕایی لە بەر دەستی هێزەکانی کارەبا دابنێم ، بەڵام ئیزن بدەن دەوڵەتی لۆبنان بڵێت کە ئامادەی پێشوازی کردن لەم سووتەمەنی یەیە . ئیزن بدەن دەوڵەتی لۆبنان هەواڵێم پێ بدات کە دیاری سووتەمەنی لە ئێرانی پەسەند کردووە و ڕەزامەندی هەیە .
سکرتێری گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان ووتوویەتی " ئێمە ئامادەین ئەوان بێنین ، بەڵام بەداخەوە لە لۆبنان بە هۆی ترس لە گەمارۆوەکانی ئەمریلکا لە دژی هەندێک کەسایەتی و بنەماڵەکانیان هوشیاری و زیرەکی سیاسی بۆ ئەم هەنگاوە بوونی نییە .
حێزبۆڵلای لۆبنان هاوپەیمانی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەیە . ئەم دامەزراوە میلیشیا چەکدارییە ، لە یەکەمین ساڵەکانی دوای شۆڕشی ئێران لە لایەن سوپای پاسداران ەوە دامەزرا .
حەسەن نەسرۆڵلا لە قسەکانی ئەم دواییەی خۆیدا هەواڵی لە هەژموونی سوپای پاسداران " لە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە شەڕی مێحوەری " لەگەڵ ئیسرائیل داوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە