حەسەن نەسرۆڵلا دانپێدانانێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... حەسەن نەسرۆڵلا دانپێدانانێک بڵاو دەکاتەوە
حەسەن نەسرۆڵلا دانپێدانان دەکات سبەراتە بە پاڵپشتی کردنی لە تەبەقەی سیاسی گەندەڵ لە لۆبنان
حێزبۆڵلا بەردەوام جەخت دەکاتەوە کە لە درووستکردنی دۆخی دژوار و گەندەڵی کە سەرتاسەری لۆبنانی گرتووەتەوە ، هیچ ڕۆڵێکی نییە .
کاتێک کە هاووڵاتیانی لۆبنان لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تەبەقەی گەندەڵی سیاسی حۆکمڕان لە سەر ووڵات دەستیان دایە خۆپیشاندان و ڕژانە سەر شەقامەکان ، حیزبۆڵلا هەوڵیدا خۆی لە باقی گرووپە سیاسییە حۆکمڕانەکان جیاواز نیشان بدات و جەختی کردەوە کە لە گەندەڵییەک کە نەتەوەی لۆبنان لە دژی شۆڕشیان کردووە هیچ ڕۆڵێکی نییە .
لەوانەیە لەو کاتەدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لۆبنان ڕۆڵی حیزبۆڵلا و هەوڵی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان لە بیر کردبوو کە قامکی تۆمەتی بەرەو باقی سیاسەتمەدارەکان نیشان گرت و حەسەن نەسرۆڵلای لەم کارە بە تاکڕەو نیشان دا .
بە تێپەڕبوونی کات ڕاستی و ناوەرکی هەموو گرووپە سیاسییەکان لەوانەش حیزبۆڵلا زیاتر لە پێشان بۆ خەڵکی لۆبنان ئاشکرا بوو . هەر بەم هۆکارە چەند مان دوای دەستپێکردنی شۆڕشی خەڵکی ئۆکتۆبەر ، ناڕازییانی لۆبنانی کە هێشتا بەردەوامی یان ە خۆپیشاندانەکانیان دەدا وێنەگەلیکیان لە سیاسەتمەدارانی گەندەڵ بە پەتی سێدارەوە کە لە سەر مڵیان دانرابوو لەوانەش وێنەگەلێکی گەورە لە حەسەن نەسرۆڵلایان لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرت .
هەرچەندە حیزبۆڵلا بەردەوام جەخت دەکاتەوە کە لە درووستکردنی دۆخی دژوار و گەندەڵی کە سەرتاسەری لۆبنانی گرتووەتەوە هیچ ڕۆڵێکی نییە حەسەن نەسرۆڵلا لە نوێترین ووتاری هەڵبژاردنی خۆیدا لە سەر ڕۆڵی سەرەکی کە لەم بوارەدا هەیەتی بە شێوەی ئاشکرا دانپێدانانی کرد .
ئەو ووتی : " ئێمە دەبێ بەو شێوەیە کە بۆ خۆمان کار دەکەین بۆ هاوپەیمانەکانی خۆمان کار بکەین . ئیمە دەبێ هەموو نوێنەران و هەموو هاوپەیمانانی خۆمان بگەێنینە سەرەکوتن . تەنانەت ئەگەر بەربژێری لەگەل هەندێک کێشە بەرەوڕووە یا ئەوەی کە لە هەندێک لە کارەکان بە تاوانبار دەناسرێت ئامانجی ئێمە گەیشتن بە سەرکەوتنە .
هەر چەندە مەبەستی حەسەن نەسرۆڵلا هەموو هاوپەیمانانی حێزبۆڵلایە بە تایبەتی میشڵ عۆن سەرۆککۆماری لۆبنان و جۆبران باسیل ، ڕابەری بزووتنەوەی ئازادی نیشتیمانی کە لە ئێستادا هێزی لە دەستدایە .
لە کۆی گشتی هەڵبژاردنەکانی حیزبۆڵلا ووتاری حەسەن نەسرۆڵڵا بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە . نەعیم قاسم ، جێگری حەسەن نەسرۆڵلا و بەرپرسیاری کاروبارەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن یش هەفتەیەک پێشتر ئاماژەی بەم بابەتە کرد .
چیتر بۆ حەسەن نەسرۆڵڵا گرینگ نییە کە تاوانبار بە گەندەڵی و پالپشتی لە گەندەڵکاران ببێت بە تایبەتی ئەوەی کە ئێستا ئەو ئاشکرا لە سەر پیویستی پاڵپشتی لەوان جەخت دەکاتەوە چوونکە جگە لە گرینگی سەرکەوتنی بەربژێرەکانی حیزبۆڵلا لە هەڵبژاردن ، دەبێ هاوپەیمانانی ئەم حیزبەش بگەنە سەرکەوتن تاکوو لە داهاتوو وەکوو نوێنەری پەرلەمان پاڵپشتی و بەرگری لە سیاسەت و ڕێکارەکانی حێزبۆڵلا بکەن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە