حەسەن نەسرۆڵلا سکرتێری گشتی حێزبۆڵڵای لۆبنان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندێکی ووڵاتەکەی کرد

پەیامی کورد     ...   حەسەن نەسرۆڵلا سکرتێری گشتی حێزبۆڵڵای لۆبنان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندێکی ووڵاتەکەی کرد

سکرتێری گشتی حێزبۆڵڵای لۆبنان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندێکی ووڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، "ئێران دۆستێکی دڵسۆز و راستگۆیە و بەهیچ شێوەیەک دۆستەکانی بەتەنیا بەجێ ناهێڵێت، ئەگەر هەلومەرجەکە چەندە سەختیش بێت".

حەسەن نەسرۆڵڵا، سکرتێری گشتی حێزبۆڵڵای لوبنان لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری کۆبوەوە و تێیدا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی لۆبنان و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

حێزبۆڵڵای لوبنان لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات ، "وەزیری دەرەوە جەختی کردەوە لە هەڵوێستی ئێران بەرامبەر لۆبنان و پشتیوانییەکانی ووڵاتەکەی بۆ گەلی لوبنان، لە هەموو ئاستەکاندا لە پاڵیدا دەوەستێت"، لە بەرامبەردا "نەسرۆڵڵا سوپاسی شاندی میوانی کرد بۆ وەستانی ئێران لەگەڵ لۆبنان وەک دەوڵەت و گەل و بەرخۆدانی دەیان ساڵی رابردوو تا ئەمڕۆ".

نەسرۆڵڵا ئاماژەی بەوەکردوە، "ئێران ئەوەی سەلماندوە کە دۆستێکی دڵسۆز و راستگۆیە و بەهیچ شێوەیەک دۆستەکانی بەتەنیا ناهێڵێتەوە سەرەڕای ئەوەی هەلومەرجەکە چەندە سەخت بێت، هیواکان زۆرن بۆ ئەوەی کە لوبنان لەو دۆخەی ئێستا دەربچێت و هەموان بە ئومێدەوە کار دەکەین".


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە