حەسەن نەسرۆڵلا سەرەڕای هەڕەشەی تووند بە ئیسرائیل ڕۆڵی گرینگی قاسم سلێمانی لە ڕاگواستنی مووشەک بۆ لۆبنان ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... حەسەن نەسرۆڵلا سەرەڕای هەڕەشەی تووند بە ئیسرائیل ڕۆڵی گرینگی قاسم سلێمانی لە ڕاگواستنی مووشەک بۆ لۆبنان ئاشکرا دەکات
سکرتێری گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان سەبارەت بە ڕۆڵی گرینگی قاسم سلێمانی لە ڕاگواستنی مووشەک بۆ لۆبنان و غەززە ڕایگەیاند قاسم سلیمانی و هێزی قودس و کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێدانی هەرجۆرە هاوکارییەکی چەک ، ئەزموون و ئیمکانیاتی لۆجێستیکی بە گرووپەکانی مقاومە هیچ جۆرە کەمتەرخەمی یەکیان نەکردووە . و هەروەها قاسم سلیمانی هاوکاری کرد تاکوو ئێمە بتوانین مووشەکی کۆرنێت بگەێنینە غەززە و بیاندەین بە حەماس و جیهاد .
حەسەن نەسرۆڵلا لە ووتووێژێکدا لەگەل کەناڵی تەلەفزیۆنی المیادین ووتی : " پێش شەڕی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ قاسم سلێمانی جەختی دەکردەوە کە مووشەکی کۆرنێت بگەێنینە غەززە . من ووتم ئێمە ئەمانەمان لە سووریا وەرگرتووە و لەوانەیە ئەمە بۆ سەرۆک بەشار ئەسەد کێشە بنێتەوە . ئەسەد یش ووتی کێشەمان نیە . ووتمان ئەم مووشەکە بۆ حەماس و جیهاد دەگوازرێتەوە ووتی کێشەیەک نییە " .
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ووتووێژەکەیدا نەسرۆڵلا ئاماژەی بە بۆمبارانی ئەنبارگەلی چەک و تەقەمەنی لە سوودان لە لایەن ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند و ووتی بڕیار وابوو تاکوو لەم ئەنبار و کۆگایانە بۆ ڕاگواستنی چەک و تەقەمەنی بۆ غەززە کەڵک وەربگیرێت و ئیسرائیل دەست خۆی بە پێش خستووە هەرچەندە بەرپرسانی سوودانی لەمبارەیەوە بێدەنگی یان هەڵبژارد .
لە بەشێکی دیکەی ووتووێژەکەیدا هۆشداریدا کە هێزەکانی حێزبۆڵلا توانایی ئەوەیان هەیە لە ئەگەری هەرجۆرە تێکهەڵچوونێک هێرش بکەنە هەر خاڵ و شوێنێکی ئیسرائیل .ئاماژەی بەوەش کرد هێزەکانی مقاومە لەم دواییانە زەڕادخانەکانی خۆیانیان کردووەتە دوو بەرامبەر و مووشەکگەلی خاڵ لێدەر بە پێی پێویست ئیزنی ئەوە دەدات کە لە ئەگەری هێرش بۆ هەر خاڵێک لە ئیسرائیل گورز لێبدەن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە