حەسەن نەسرۆڵلا : کەشتی هەڵگری سووتەمەنی لە ئێرانەوە بەرەو بەیرووت دێت

پەیامی کورد      ...    حەسەن نەسرۆڵلا  : کەشتی هەڵگری سووتەمەنی لە ئێرانەوە بەرەو بەیرووت دێت .

سکرتێری کشتی حێزبۆڵلای لۆبنان لە مەراسیمی عاشوورا لە بەیرووت سەبارەت بە بابەتی کێشەی سووتەمەنی لە لۆبنا ، دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و هەروەها بابەتگەلی ناوچەکە ووتارێکی پێشکەش کرد .

سید حەسەن نەسرۆڵلا سکرتێری کشتی حێزبۆڵلای لۆبنان لە مەراسیمی عاشوورا لە بەیرووت ڕایگەیاند : بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل لە سەرووی هەموو کارو گرینگییەکانی ئێمەوەیە ، پەیامی ئەمڕۆی ما ئەمەیە کە لەگەڵ خەڵکی زۆڵم لێکراوی فەلەستین بۆ وەرگرتنی مافەکانی خۆمان بۆ وەرگرتنەوەی زەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین وەستاوین و ئەم بڕیارە ، سەقامگیر هەمیشەیی و کۆتایی ئێمەیە

سوپاسی گرووپگەلی مقاومەی عێراق دەکەین

هەروەها ووتی : ئێمە داواکاری ئەوەین کە پاڵپشتی لە پیرۆزییەکان بەرپرسیاری هەموو مێحوەرەکانی مقاومە بێت نە تەنیا فەلەستینی یەکان ، لەو گرووپانەی مقاومەی عێراق کە ئامادەیی خۆیانیان بۆ پاڵپشتی لە پیرۆزییەکان لە فەلەستین ڕاگەیاند ، سوپاسگوزارین .

سکرتێری کشتی حێزبۆڵلای لۆبنان بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە هاوکاری گرووپگەلی مقاومە لە ناوچەکە لەگەڵ مقاومەی فەلەستین ، هیوا و ئاواتی ڕزگارکردنی فەلەەستین دەستەبەر دەکات ڕایگەیاند : دەوڵەتانی ئەمریکا لە سەرووی زۆڵم و زۆرن لە جیهان دا دەبێ کە حۆکمڕانی لە ناوچەی ئێمەدا لە دەستی نەتەوەکان و ووڵاتانی ئەوان دا بێت . سەرچاوە و سەرروەت و سەرچاوەگەلی ئاو و نەوت و سەرزەوینگەلی ئێمە سەر بە نەتەوەکانی ئەم ووڵاتانە بێت

هێزەکانی ئەمریکا دەبێ ڕۆژهەڵاتی فۆرات لە سووریا بە جێ بهێڵن

نەسرۆڵلا جەختی کردەوە : هێزەکانی ئەمریکا دەبێ ڕۆژهەڵاتی فۆرات لە سووریا بە جێ بهێڵن . ئامانجی ئەمریکییەکان دزینی نەوتی سووریا یە . چارەنووسی داگیرکەرانی ئەمریکی لە سووریا دەرچوونیانە تا ئەوەی کە زەوین و نەوتی ئەو شوێنانە بە سووریا و خەڵکەکەی بگەڕێتەوە .

نەسرۆڵلا لە بەشێک لە قسەکانی خۆیدا دەربارەی یەمەن ووتی : شەڕی ئەمریکا و سەعوودییە لە دژی یەمەن دەبێ ڕابوەستێندرێت و ئەوان ناتوانن بە ئامانجی خۆیان بگەن .

سکرتێکی گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان دەربارەی بەحرەین یش ڕایگەیاند : ئێمە لەگەڵ نەتەوەی زۆڵم لێکراوی بەحرەین کە ئازادی بەیانی لێ قەدەغە دەکرێت و پاڵپشتی فەلەستینە بەرەوڕووین .

هیچ کەسێک ناتوانێت بە هیچ جۆرێک گورز لە مقاومەکەمان بدات

ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی خۆیدا دەربارەی مقاومەی لۆبنان ووتی : دۆست و دوژمنانی بەهێز و سەربەرزی مقاومەی لۆبنان ئاگادار دەکەمەوە و جەخت دەکەمەوە کە هیچ کەسێک ناتوانێت بە هیچ جۆرێک گورز لە مقاومەکەمان بدات . هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کە لۆبنان بینەریەتی ناتوانێت بە هیچ جۆرێک گورز لە مقاومەکەمان  بدات و هیچ کەسێکیش لە هەژمار و داتاکان دا تووشی هەڵە نەبێت .

هەروەها ووتی : ئێمە لە هەر کاتێکی دیکە بە ڕاست بوونی بڕیارەکەی خۆمان و بە مقاومە و نزیک بوونمان بە سەرکەوتن ئیمان مان هەیە . هەندێک لە ناوخۆی و دەرەوەی لۆبنان هەوڵ دەدەن کە ئێمە بەرپرسیاری شکست لە تەشکیلی کابینەکە بزانن و ئەمە ناڕاست ە .

ئێران هیچ جۆرە دەستوەردانێکی لە تەشکیلی کابینەی لۆبنان یا خود داخرانی دا نییە

سکرتێکی گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان ووتی : ئێران هیچ دەستوەردانێکی لە تەشکیل کردنی کابینەی لۆبنان دا نییە بەڵکوو لایەنە دەرەکییەکانی دیکەی هەن کە ئەم کارە ئەنجام دەدەن . ئێمە بە هیواوە دیدارەکانی سەرۆککۆماری و سەرۆکوەزیران بەرپرسی تەشکیلی کابینە دەربارەی تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێ بە دواداچوونی بۆ دەکەین .

ئەو هەروەها بە ئاماژەدان بە هاوردەکردنی سووتەمەنی لە ئێران ەوە بۆ چارسەری کێشە و گرفتی سووتەمەنی لۆبنان ووتی یەکەمین کەشتی هەڵگری سووتەمەنی لە ئێران ەوە هەموو قۆناغەکانی تێپەڕاندووە و لە ماوەی چەند کاتژمێری دا حەرەکە دەکات . گرینگترین شتی ئێمە لەو کەشتییەی کە لە ئێران ەوە دێت سووتەمەنی مازۆت ە بە هۆی گرینگی حەیاتی یەوەیە .

ئەو بە هۆشداری دان بە ئەمریکا و ئیسرائیل ووتی ، لەو ساتەی کە ئەم کەشتییە جووڵە دەکات چەند کاتژمێر دواتر لە ناو خاکی لۆبنان دا دەبێت

نەسرۆڵلا سەرەڕای سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ رابەری و سەرۆککۆماری ئێران بۆ پاڵپشتی هەمیشەیی لە لۆبنان ووتی : تاران ماوەی ٤٠ ساڵە لە کاروباری ناوخۆیی لۆبنان دا دەستوەردانی نەکردووە و بڕیاردان تەنیا لە دەستی ئێمەدایە

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە