حەسەن نەسرۆڵڵا" : بە بێ ترس بە ڕۆژی ڕووناک سووتەمەنی لە ئێران ەوە دێنین بە بێ ڕێکەوت ناوەندی کارەبای لۆبنان دەکرێتە ئامانج

پەیامی کورد     ...    حەسەن نەسرۆڵڵا" : بە بێ ترس بە ڕۆژی ڕووناک سووتەمەنی لە ئێران ەوە دێنین بە بێ ڕێکەوت ناوەندی کارەبای لۆبنان دەکرێتە ئامانج

"حەسەن نەسرۆڵڵا" ڕابەری گرووپی حیزبۆڵڵای لوبنان، سەبارەت بە قەیرانی سووتەمەنی و ڕۆڵی ئامریکا لەو بابەتەدا ووتی: "لە ئێران  بە ڕادەی پێویست سووتەمەنی هەیە و کەشتییەکان پڕ بوون و چاوەڕێی کڕیارن".

"نەسروڵڵا" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە بەرپرسی ئەو قیرانانەی وڵاتی لوبنان زانی و وتی، ئامریکاییەکان لە باڵوێزخانەوە بەڕێوبەریی ئەو بێ سەرەوبەرەییەی ئەو وڵاتە دەکەین.

ڕابەری حیزبۆڵڵا سوور بوو لەسەر ئەوەیکە بەبێ دوودڵی سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ لوبنان دێنن، ئەویش نەک بە شەو و بە شاراوەیی، بەڵکوو بە ڕۆژی ڕووناک و بە ئاشکرا ئەو بابەتە جێبەجێ دەکەن.

هەروەها ووتی کە ژوورێکی ئۆپراسیۆنی تایبەت بوونی هەیە کە ناوەندی کارەبای لوبنان دەکاتە ئامانج و ئەو بابەتە بە شێوەیەکی ڕێکەوت ڕوو نادات.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە