حەسەن نەسرۆڵڵا هەم داوای ئاگربەستی کرد و هەم ڕایگەیاند : شەڕ فراوان بووە!

پەیامی کورد   ...  حەسەن نەسرۆڵڵا هەم داوای ئاگربەستی کرد و هەم ڕایگەیاند : شەڕ فراوان بووە!

دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس ٢٨ ڕۆژ لەمەوبەر، حەسەن نەسرۆڵڵا ڕێبەری گشتی حێزبۆڵڵای لوبنان ئەمڕۆ هەینی ٣ی تشرینی دووەم یەکەم ووتاری خۆی لەسەر ئەو پرسە پێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا حەسەن نەسرۆڵڵا داوای ئاگربەستی کرد و ڕایگەیاند کە شەڕی غەززە لە چەند بەرە و مەیدانێکدا فراوان بووە و شەڕی ئیسرائیل شەڕێکی ئایینی و شەرعی و ئەخلاقی و مرۆییە.

نەسرۆڵڵا جگە لەوەی ستایشی شەڕی حەماس لە دژی ئیسرائیل دەکات، ستایشی ئەو گرووپە چەکدارانەشی کرد لە عێراق کە هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق. نەوشیروان باسی لەوەش کرد کە ووتی بڕیاری "ئۆپراسیۆنی لافاوەکەی ئەقسا" تەنها لەلایەن حەماسەوە دراوە و ڕایگەیاندووە "ئێران ناتوانێت بڕیار لەسەر هێزەکانی خۆڕاگری بدات".

سەرۆکی حێزبۆڵلا ڕایگەیاند، "بەرپرسیاریەتی ئەم شەڕە ئەمریکایە، تەنها ئیسرائیل بەرەوپێش دەچێت". ئەمریکا بەرپرسیارە لە هەموو کۆمەڵکوژییەکان، دەبێت ئیدانە بکرێت”.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە