حەشدی شەعبی پڕۆگرامێکی سیستەماتیکی بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی عێراق و بە تایبەتی لێسەندنەوەی متمانەی موستەفا کازمی داڕشتووە

پەیامی کورد     ...   حەشدی شەعبی پڕۆگرامێکی سیستەماتیکی بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی عێراق و بە تایبەتی لێسەندنەوەی متمانەی موستەفا کازمی داڕشتووە

ڕۆژنامەی «الشرق الاوسط» ڕایگەیاند هێزەكانی حەشدی شەعبی بەرنامەیەکی سیستەماتیکیان بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی عێراق داڕشتووە و مەبەستیان گرتنەوەی متمانە لە موستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتەیە.

ئەم گرووپە میلیشیاییەی سەربە کۆماری ئیسلامی لە لایەن میدیا خۆجەیی و ڕابەرە بەرچاوەکانیان، پەیامگەلێکی ناڕاستەوخۆی بۆ سەرۆکوەزیران نارد، بەڵام موستەفا کازمی لە ووڵامیان جەختی لەوە کرد کە حکوومەتی یاسا تەنیا شێوەی بەڕێوەبردنی حکوومەتە.

به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «الشرق الاوسط» لەم پیلانە سیستەماتیک و داڕژاوە جێ پەنجەی هادی العامری ڕێبەری "اتحاد الفتح" و قەیس خەزعەلی ڕابەری "عصائب اهل الحق" دیارە، ئەوان موستەفا کازمی یان بە دوژمنیکردن لەگەڵ حەشدی شەعبی تۆمەتبار کردووە.

کازمی ڕۆژی پێنجشەممە گوتی که حکوومەتی یاسا تەنیا ڕێگەی دەوڵەتە. ئەو لە درێژەشدا ووتی : «دەبێت لەبەر وەفامان بۆ عێراق، هێزە چەکدارە جیاوازەکان بکەین بەیەک ئەرتەش." 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە