حەشدی شەعبی گەورەترین نەمایش و مانۆڕی سەربازی خۆی لە پارێزگای دیالا بەڕێوە برد + وێنە
پەیامی کورد ... حەشدی شەعبی گەورەترین نەمایش و مانۆڕی سەربازی خۆی لە پارێزگای دیالا بەڕێوە برد + وێنە .
هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژئاوای ئەم ووڵاتە گەورەترین نەمایشی خۆیانیان لە کاتی دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوەوە لە جوونی ٢٠١٤ نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک حەشدی شەعبی نەمایشەکەی خۆی لە قەرارگای سەربازی ئەشرەف کە پێشتر بنکەی سەربازی مۆجاهدینی خەڵق بووە بەڕێوەبرد و لەگەل هێز و کەل و پەلە نوێیەکانی خۆیان بە تایبەتی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان کە پێشتر نەمایش نەکرابوو کە سەر بە هێزەکانی عێراقییە لە ڕۆژی ئەرتەش دا نەمایشیان کرد .
موستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ، فالح فەیاز ، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و فەرماندەگەلی ئەمنییەتی و سەربازی دیکە ئە نەمایشەیان بینی .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە