حەماس : بە بێ کۆتایی هاتنی شەڕ گۆڕینەوەی دیلەکان بە هیچ شێوەیەک ئەنجام نادرێت

پەیامی کورد  ...  حەماس : بە بێ کۆتایی هاتنی شەڕ گۆڕینەوەی دیلەکان بە هیچ شێوەیەک ئەنجام نادرێت

" ئۆسامە حەمدان " لە ڕابەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند : تا پێش ڕاوەستانی تەواوی پێشێلکاری و داگیرکارییەکانی دوژمن بۆ سەر خاڵی سنووری غەززە ، هیچ ڕێکەوتنێک بۆ گۆڕینەوەی دیلەکان بە هیچ شێوەیەک ئەنجام نادرێت .

ئیزن نادەین کە ناتانیاهوو بە خوێنی نەتەوەی فەلەستین بیەوێت لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆیی خۆی بە تایبەتی قەیرانەکانی لەگەڵ بنەماڵەکانی دیلگیراوانی ئیسرائیلی هەڵ بێت .

ناتانیاهوو و کابینەکەی بەرپرسیاری بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلی ناڕاست دەربارەی دەست پێکردنەوەی ووتووێژەکانیان لە ئەستۆ دایە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە