حەماس پەیامێکی گرینگ ئاراستەی ئیسرائیل دەکات
پەیامی کورد ... حەماس پەیامێکی گرینگ ئاراستەی ئیسرائیل دەکات
حەماس لە پایەمێکی مەترسیداردا بەرامبەر بە ئیسرائیل ڕایگەیاند لەوانەیە هەموو شتێک لە کۆنترۆڵ دەربچێت
لە دوای زیادبوونی کێشەو ئاڵۆزییە ئەمنییەتییەکان لە نێوان ئیسرائیل و غەززە سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی مقاومەی ئیسلامی فەلەستین " حەماس " بە ڕۆژنامەی الاخبار ی لۆبنان ی ڕایگەیاندووە : ئەم بزووتنەوەیە لە ڕێگای ئیدارەی هەواڵگری و زانیاری میسڕە وە پەیامێکی بۆ ئیسرائیل ناردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرجاوەیە ڕایگەیاندووە : ناوەڕۆکی پەیامە نیدراوەکە بۆ ئیسرائیل ئەمەیە کە لەوانەیە لە دەرئەنجامی زیادبوونی بڵابوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە خاڵی غەززە ، هەموو شتێک لە غەززە لە کۆنترۆڵ دەربچێت
هەروەها سەرچاوەکە بە ئاماژەدان بە ئەوەی کە مووشەکگەلێک کە لە غەززە وە بۆ ئیسرائیل هاوێشترا ، نیشانەیەک ڕوونە کە دەبێ گرینگی پێبدرێت و ووتی : حەماس داواکاری هاتنی ٤٠ دەزگا ئامێری هەناسەدان و دە دەزگای زانینی کۆرۆنا بە غەززەیە
ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە