حەماس پەیامێک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

پەیامی کورد   ...   حەماس پەیامێک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

دوای ئەوەی شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بەرەو قاهیرە بەرەو قاهیرە ڕۆیشت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست، بزووتنەوەکە مەرجەکانی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت، "بە مەرجی ئاگربەست، بارمتەکانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە ئازاد دەكەن و ڕۆژێک دواکەوتن واتای چارەنووسێکی نادیارە بۆ بارمتەکان".
بزووتنەوەی حەماس، شەممە لە ڕاگەێندراوێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی تێلیگرام بڵاویکردەوە، بە مەرجی ئاگربەست، بارمتەکانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە ئازاد دەكەن. 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ڕۆژێک دواکەوتن بە واتای زیاتری قوربانیانی مەدەنی لە غەززە دێت، هەروەها چارەنووسێکی نادیارە بۆ بارمتەکان.
بزووتنەوەكە ئاماژەی بەوەدا کە بانگەوازەکان لەناو ئیسرائیل دا بەرەو هەڵکشان دەچن بۆ وەستاندنی شەڕ و ئازادکردنی دیلەکان، جەختیشی لەسەر بەرپرسیارییەتی ناتانیاهوو لە درێژەدان بە شەڕ و ئازارەکانی گەلی فەلەستین کردەوە.

هەروەها لە ڕاگەێندراوەكە جەخت لەوەکراوەتەوە کە "منداڵان و دیلەکانی غەززە قوربانی ویستەكانی بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلن بۆ مانەوە لە دەسەڵات و ڕزگاربوون لە لێپێچینەوە".

دەشڵێت، هەموو جیهان ئازادكردنی بارمتەكانی لە بەرامبەر ئاگربەست قبووڵە، لەکاتێکدا ناتانیاهوو ڕەتی دەکاتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە سەرچاوەیەکی ئاگاداری بزووتنەوەی حەماس شەممە ڕایگەیاند، شاندێکی سەرکردە باڵاکانی بزووتنەوەی حەماس سەفەریان کردوە بۆ قاهیرە بۆ ئەنجامدانی دانووستان لەگەڵ بەرپرسانی میسر سەبارەت بە ئاگربەست.


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە