حەماس ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٦٠ زیندانی ئیسرائیلی بێسەروشوێن بوون.

پەیامی کورد   ...  حەماس ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٦٠ زیندانی ئیسرائیلی بێسەروشوێن بوون.

ئەو بەیاننامەیەی کە باس لەوە دەکات بارمتەکانی دەست حەماس بێسەروشوێن بوون، لە لایەن ووتەبێژی عیزەدین ئەلقەسام ئەبوو عوبێدە دراوە.

ئەبوو عوبەیدە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ەوە زیاتر لە 60 دیل بێسەروشوێن بوون و تا ئێستاش تەرمی 23 دیل لە وێرانەکان دەرهێندراون و ئەوانی تریش لە ژێر وێرانەکاندا ماونەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە دانیال هاگاری ووتەبێژی سەربازی ئیسرائیل لێدوانی ووتەبێژی بزووتنەوەی بزووتنەوەی حەماسی پشتڕاست نەکردەوە و ڕایگەیاند کە ٢٤٠ زیندانی ئیسرائیلی لەم دواییانەدا لەلایەن حەماس ەوە لە غەززە دەستبەسەر کراون.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە