حەمید قەرە حەسەنلوو کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی یەوە لە نەخۆشخانەیە.

پەیامی کورد   ... حەمید قەرە حەسەنلوو کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی یەوە لە نەخۆشخانەیە.

حەمید قەرە حەسەنلوو کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، لە دوای ڕاگەیاندنی حوکمەکەی، بێبەش کراوە لە پەیوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەکەى و تا ئەم ساتەش ئەم دۆخە بەردەوامە و بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستیشیەوە تا ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

هەروەها فەرزانە قەرە حەسەنلوو، هاوسەری ئەو پزیشکە کە لە زیندانی کەچۆی شاری کەرەج ە، لە دوو ڕۆژی ڕابردووەوە بێبەش بووە لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پارێزەری ئەم دوو زیندانییە، هێشتا دەستیان بە دۆسیەکەیان نەگەیشتووە.

حەمید قەرە حەسەنلوو لەم دواییانە لەلایەن لقی 1ی دادگای شۆڕشی کەرەج ەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و خاتوو قەرە حەسەنلووش بە ٢٥ ساڵ زیندانی سزادراوە. لەم چەند ڕۆژی ڕابردووش دۆسیەکەیان لەگەڵ تۆمەتبارانی دیکە ڕەوانەی دادگای باڵا کرا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە