حەمەی حاجی مەحموود : ئێمە هەست دەكەین كورد سەربڕدراوە
پەیامی کورد ... حەمەی حاجی مەحموود : ئێمە هەست دەكەین كورد سەربڕدراوە
حەمەی حاجی مەحموود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند بە ئەو مامەڵەی لەگەڵ بەغدا دەكرێت كورد شەرمەزاركراوە.
حەمەی حاجی مەحموود لەچاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان شەرمەزاركراوە، بەهۆی ئەو مامەڵەی لەگەڵ بەغدا دەكرێت، پەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا نەیان بردووەتەوە، دۆڕاندوویانە.
دەشڵێت: ئێمە گەیشتووین بە چ قۆناغێك؟ داوای پارە لە بەغدا دەكەین، لێی دەپاڕێینەوە، ئەوان ووڵام نادەنەوە، لەكاتێكدا پیشتر ئەوان دەهاتن لە هەولێر حكوومەتیان پێك دەهێنا، چاویان لە پشتیوانی كورد بوو.
هەروەها ووتی : ئێمە هەست دەكەین كورد سەربڕدراوە، بەڵام قەبووڵی ناكەین، بەرگری دەكەین، نابێت كورد رادەستی بەغدا ببێت.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە