حەمەی حاجی مەحموود : ئەو پارەی كە حكوومەتی عێراق دایناوە بۆ هەرێم ، بەشی مووچەی هەموو فەرمانبەران ناكات
پەیامی کورد ... حەمەی حاجی مەحموود : ئەو پارەی كە حكوومەتی عێراق دایناوە بۆ هەرێم ، بەشی مووچەی هەموو فەرمانبەران ناكات
حەمەی حاجی مەحموود پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و داوای یەکخستنەوەی ماڵی کوردی دەکات و" پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بوودجە لە قازانجی عێراق " ناو دەبات
موحەمەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، لە یاسای بوودجەدا هەرچی عێراق داوای كردووە جێەجیكراوە و بوودجەی كورد كەمكراوتەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی فەرمی حزبەكەی موحەمەد ی حاجی مەحموود رایگەیاندووە، لە بوودجەدا كۆمەڵێك بابەت بەسەر كوردا سەپێنراوە و ئەو پارەی كە حكوومەتی عێراق دایناوە بۆ هەرێم بەشی مووچەی هەموو فەرمانبەران ناكات.
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هێمای بۆ ئەوە كرد كورد ئەو نەوتەی دەیدات بە سۆمۆ لەوەش زیان دەكات و ئەوەی كراوە كاتییە و دریژخایەن نییە، هەموو شتەكان بە قازاجی كورد نییە و لە قازانجی حكوومەتی عێراقە، حكوومەتی هەرێم عێراق چی پێوتووە هەمووی داوتێ و نیوەی داهاتی هەرێمی كوردستان و نەوتی داوەتێ بەرامبەر بە شتێك كە ناتوانێت چارەسەری كێشەی ئابووری بكات و هەندێك لە بەغدا خۆیان كردووە بە پاڵەوان و هەریەكە لەلایەكەوە دەڵێت من كردم هەركامیان كردوویانه زۆر باشیان نەكردووە، ڕەنگە بۆ ماوەیەكی كاتی باش بێت.
موحەمەد حاجی مەحموود جەختیشی كردوەتەوە، كە كورد دەبێت ماڵی خۆی ڕێك بخات و داهاتەكان كۆبكاتەوە ئەو كاتە پێویستی بە بەغدا نابێت و بەغدا خۆی دێت لەگەڵیدا ڕێكدەكەوێت.
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە