حەمەی حاجی مەحموود هۆشداری دەدات و ڕایگەیاند : " ٤٠ ڕۆژە مۆقتەدا سەدر لە خەڵوەتدایە
پەیامی کورد ... حەمەی حاجی مەحموود هۆشدار ی دەدات و ڕایگەیاند : " ٤٠ ڕۆژە مۆقتەدا سەدر لە خەڵوەتدایە "
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاشكرای ده‌كات، دۆخەکان هه‌مووى بەرەو خراپی دەڕوات و زۆربه‌ی بڕیاره گرینگه‌كانیش له‌هه‌رێمی كوردستان نادرێن.
محەمەدی حاجی مەحموود ئاشكرایكردووه، "ئه‌م جاره‌یان من بارودۆخه‌كان به گرژی و مه‌ترسی ده‌بینم له‌هه‌رێم و له‌عێراق و له‌ناوچه‌كه، واته شته‌كان وایان لێهاتووە ڕه‌نگه زۆربه‌ی بڕیاره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت، به‌ڵكوو هه‌ندێك له‌بڕیاره‌كان له‌ده‌ره‌وه بدرێن".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "له‌سه‌ردانم بۆلاى مه‌سعوود بارزانی، له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كان قسه‌م كرد‌و جه‌ختیش ده‌كه‌مه‌وه، كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت نێوان یه‌كێتی‌و پارتی بۆته كێشه‌ی هه‌موولایه‌ك، هه‌روه‌ها كێشه‌ی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، كێشه‌ی شیعه و شیعه، كێشه‌ی كورد‌و شیعه، كێشه‌ی سوننه‌و ئه‌وانی تر، ئه‌مانه‌مان هه‌مووی باسمكردووە له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناوچه‌كه".
ئاشكراشی كرد، لە بەغداشەوە داوایان لێکردووە، بۆ هه‌ماهه‌نگى و نێوه‌ندگیری لایه‌نه ناكۆكه‌كان، ده‌شڵێت:"داوایان له من كردووه چه‌ندجارێك‌و ڕه‌نگه وه‌فدیش له‌به‌غداوه له‌م ڕۆژانه‌دا بێته هه‌ولێر بۆ سه‌ردانی بارزانی، ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ڕووبدات".
به‌بڕواى سكرتێرى حزبى سۆسیالیست، "موقتەدا سه‌در چۆته خه‌ڵوه‌ته‌وه، نازانم ٤٠ ڕۆژه چى ده‌كات، به‌ڵام دڵنیام چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌كرێن‌و سه‌دریش ده‌زانێت كه بێ بارزانى ئاسان نییه چاره‌سه‌ره‌كان له‌به‌غدا".
باس له‌وه‌ش ده‌كات، "ناڵێم نێوه‌ندگیری ، چوونكه پارتی‌و یه‌كێتی نزیكن له‌یه‌كترو پێكه‌وه‌ن، حكوومه‌ت‌و په‌رله‌مانیان پێكه‌وه‌یه، له‌به‌غدا هاوبه‌شن له‌هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شن، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوبه‌شن، له‌ڕووی ئابوریه‌وه هاوبه‌شن له‌ڕووی دامه‌زراوه‌ی هه‌رێم هاوبه‌شن، باوه‌ڕناكه‌م پێویستان به‌كه‌سی سێهه‌م بێت بكه‌وێته نێوانیان، به‌ڵام ڕه‌نگه ئێستا من بۆخۆم هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه پێویسته هه‌وڵێك بدرێت، جوڵه‌یه‌ك به‌بارودۆخه‌كه‌و قه‌یرانانه بكرێت، من هه‌وڵێكمداوه بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌نگاوه‌كان باشتر‌و زووتر بڕوات".
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە