حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی سەدر و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق سەبارەت بە دەنگۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان هەوڵوێستی خۆی ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی سەدر و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق سەبارەت بە دەنگۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان هەوڵوێستی خۆی ڕادەگەێنێت
حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی سەدر و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق ئاشکراکرد و رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت، رێگە بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد خۆشبکرێت بەجۆرێک هیچ فشارێک لەسەر دەنگدەر نەبێت.
لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ جنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی سەدر و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق گفتوگۆی چڕوپڕیان دەربارەی هەلبژاردنەکانی عێراق ئەنجامدا، عەبادی پێشوازی لە بڕیارەکەی پلاسخارت کرد بۆ ناردنی تیمێکی نێودەوڵەتی تا چاودێری هەڵبژاردنەکان بکات، جەختیشیکردەوە کە دەبێت خواست و ئارەزوەکانی دەنگدەر لەو هەڵبژاردنە بەدیبێت.
عەبادی ووتیشی، لەئێستادا ووڵات رووبەڕووی چەندین کێشە و گرفت بوەتەوە و ، پێویستە چارەسەربکرێن.
راشیگەیاند، پێویستە سەروەری یاسا بگەڕێتەوە و رێز لەدامەزراوەکانی حکوومەت بگیرێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە