حەیدەر عەبادی پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی و مۆقتەدا سەدر دەکات
پەیامی کورد ... حەیدەر عەبادی پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی و مۆقتەدا سەدر دەکات
حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر پیرۆزبایی لە سەدر، بارزانی، حەلبووسی و خەمیس خەنجەر دەكات بە بۆنەی راگەیاندنی هاوپەیمانی "رزگاریی نیشتمان" و داواش دەكات یەكەم هەنگاویان دەستپێكردنی گفتوگۆی جیددی بێت لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی.
حەیدەر عەبادی، کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە تویتەری خۆی نوسیویەتی "پیرۆزبایی لە موقتەدا سەدر، بارزانی، حەلبووسی و خەمیس خەنجەر دەكەم بەبۆنەی راگەیاندنی هاوپەیمانییەكەیان."
ئەوەشی خستۆتەڕوو"ئومێدەوارم راستگۆیانە یەكەمین هەنگاوەكانی رزگاری نیشتمان بە گفتوگۆی جیددی لەنێو چوارچێوەیەكی هەماهەنگی نیشتمانیدا دەستپێبكەن، ئەوەش لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ قەیرانەكانی ووڵات و چەقبەستنی سیاسی".
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە