خاوەن ئایفۆنەکان پێویستە بخوێننەوە ؛ دزینی زانیاری لە دەماری مل نزیکترە!
پەیامی کورد ... خاوەن ئایفۆنەکان پێویستە بخوێننەوە ؛ دزینی زانیاری لە دەماری مل نزیکترە!
ئەپڵ بەکارهێنەرانی ئاگادار کردەوە لە فێڵە مەترسیدارەکان کە ڕەنگە لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان نامەی هاوشێوەی نامەکانی ئەپڵ ەوە ئەنجام بدرێت. لە یاداشتە فەرمییەکەی ئەپڵ دا بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە کە تاوانباران ئیمەیڵی ساختە دەنێرن کە لە پەیامی ڕاستەقینە دەچێت.
کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنۆلۆژیا دەڵێت، زۆرجار فێڵبازەکان هەوڵ دەدەن فێڵت لێبکەن بۆ ئەوەی زانیاری کەسی یان دارایی هاوبەش بکەیت بە ناردنی نامە یان لینکی ئەو ماڵپەڕانەی کە پێدەچێت هی ئەپڵ بن، بەڵام ئامانجی ڕاستەقینەی ئەوان دزینی زانیاری ئەکاونتەکەتە.
هەندێک لە ئیمەیڵە فیشینگەکان داوات لێدەکەن کلیک لەسەر بەستەرێک بکەیت بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکانی ئەکاونتەکەت. ڕەنگە هەندێکی تر لە پسووڵەی کڕینی ئەپ ستۆر، ئایتونز ستۆر، ئایبۆکس، یان ئەپڵ میوزیک بچێت کە دڵنیایت هی تۆ نییە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە