خاڵی ناكۆك لە نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاشکرا دەبێت
فازیل فه‌تلاوی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح، خاڵی ناكۆكی نێوان موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاشكراكرد و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن.
فازیل فه‌تلاوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، خاڵی ناكۆكی نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق شێوازی پێكهێنانی حكوومه‌ته، به‌جۆرێك سه‌در جه‌خت له سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی ته‌وافوقیه، ئه‌م ناكۆكییه له ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانووستانی به‌رده‌وامه‌وه له نێوان هه‌ردوولادا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ووتیشی، "هیچ ناكۆكییه‌ك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ نییه، تا ئێستاش ئه‌م دۆسیه‌یه باس نه‌كراوه، هه‌موو گفتوگۆكانیش له‌سه‌ر شێوازی حكوومه‌ت و لایه‌نه به‌شداره‌كانن".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرایكرد، كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، "پێمانوایه هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و حكوومه‌تێكی ته‌وافوقی ده‌ڕوات و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت، به‌شداریان پێده‌كرێت".
دوای جیاكردنه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ١٠ی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠ )ی ساڵی رابردوو، جگه له موقته‌دا سه‌در كه ، ٧٣ كورسی به‌ده‌ستهێناوه، لایه‌نه شیعیه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگیان كه‌میكردوه و هاوپه‌یمانێتیه‌كیان له‌ژێر ناوی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" پێكهێناوه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌ربڕی
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە