خزمەتگوزارییەکی نوێ لە لایەن WhatsApp ەوە دەخرێتە بەر دەستی بەکارهێنەرانی
تۆڕی کۆمەڵایەتی واتس ئەپ (WhatsApp) رایگەیاند، خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ دەخەنە بەردەست به‌كارهێنه‌رانییان ئەویش پێدان و بەردەوامی بەکارهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌کانە بۆماوه‌ی ١٤ (چوارده) به‌بێ بوونی ئینته‌رنێت، ئەم خزمەتگوزارییەش لە ئاپه نوێیه‌كه‌دا بەردەست دەبێت.
ماڵپەڕی (GSmarena) لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، به كارهێنەرانی ئەپڵیكه‌یشنی (WhatsApp) ده‌توانن سوود له خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ وه‌ربگرن، ئه‌ویش به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندییه به‌بێ به‌كارهێنانی مۆبایلێكی زیره‌ك و به‌بێ ئه‌وه‌شی به‌سترابێت به هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ چه‌ند مانگێك كۆمپانیای مێتا كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی واتس ئەپ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی بتوانن هه‌ژماری كه‌سی خۆیان به‌كار بهێنن له ئامێرێكی تره‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هێڵی ئینته‌رنێت، به‌كارهێنه‌رانیشی ده‌توانن سود له‌م خزمه‌تگوزارییه وه‌ربگرن، به‌مه‌رجێك ئامێره‌كانیان دوا ڤێرژنی واتس ئەپی لەسەر هەردوو سسته‌می (IOS و Android)ی له‌سه‌ربێت.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م خزمه‌تگوزارییه پێویسته، یه‌كه‌م جار بچیته سه‌ر لیستی (Linked Devices) پاشان هه‌ڵبژاردنی ئه‌و هه‌ڵبژارده نوێیه‌ی كه بۆی زیاد كراوه، ئه‌ویش بریتییه له (Multi-Devices Beta) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ته‌واوی ئه‌و به‌سته‌رانه داده‌خرێنه‌وه كه به‌ستراونه‌ته‌وه به ئاپلیكه‌یشنه‌كه‌وه، پاشان ده‌كرێت نامه و په‌یوه‌ندی وه‌ربگیرێت به‌بێ بونی ئینته‌رنێت و تا ١٤ ڕۆژ ده‌كرێت كاربكات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بوونی ئینته‌رنێت.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە