خستنەخوارەوەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی حووسییەكانی یەمەن لە دەریای سوور لە لایەن ئەمریكاوە
پەیامی کورد ... خستنەخوارەوەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی حووسییەكانی یەمەن لە دەریای سوور لە لایەن ئەمریكاوە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، خستنە خوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی لە دەریای سوور ئاشکرا کرد.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرای کردووە، درۆنێکی بۆمبرێژکراویان لە باشووری دەریای سوور، لە نزیک کەشتیە بازرگانییەکان خستۆتە خوارەوە.
بەپێی ئەو راگەێندراوەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، درۆنە بۆمبڕێژراوەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکانی یەمەنەوە كە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن هەڵدراوە و، بە سیستەمی بەرگری ( یوو ئێس ئێس لائۆن)، هەروەها(دی دی چی 59) لە نزیک کەشتییە بازرگانییەکان خرایە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵی هەبێت.
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە