خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی حووسییەكان لە لایەن ئیتالیاوە

پەیامی کورد    ...   خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی حووسییەكان لە لایەن ئیتالیاوە


گیدۆ کرۆستۆ، وەزیری بەرگری ئیتالیا ڕایگەیاند، کەشتییەکی سەربازی ئیتالیا بە نێوی دویلیۆ، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی حووسییەکانی لە دەریای سوور کە لەو کەشتییە نزیک دەبووەوە،  خستووەتە خوارەوە.
ئیتالیا ئەو کارەی بە بەرگریکردن لە خۆی لەلایەن کەشتی دویلیۆ نێو بردووە. 
لە ئێستادا ئەرکی دویلیۆ پاراستنی ڕێڕەوی بازرگانی لە بەرامبەر هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەکی میلیشیا حووسییەکانە کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.
وەزیری بەرگری ئیتالیا باسی لەوە کرد، هێرشە تیرۆریستییەکانی حووسییەکان بە پاڵپشتی ڕێژیمی ئێران، پێشێلکارییەکی جیددی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هێرش بۆ سەر ئاسایشی هاتووچۆی دەریاییە.
ئەم بابەتە 11562 جار خوێندراوەتەوە