خشتەیەکی نوێی مووچە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... خشتەیەکی نوێی مووچە ڕاگەێندرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دوو رۆژی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (ئایار/5) بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا، موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند، بڕیاردراوه سبه‌ی دووشه‌ممه مووچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی 2021ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه دابه‌ش بكرێت، رۆژی سێشه‌ممه، مووچه‌ی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابه‌شبكرێت.
رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی رابردوو مووچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی 2021ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته دابه‌شكران، ئه‌مڕۆش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له لیواكانی ٧٠ و ٨٠ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی دارایی كرا.
پێشتریش، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا رایگه‌یاند، "دواكه‌وتنی مووچه چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، یه‌كه‌میان، هاتنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كێشه‌یه‌كی تێكه‌وتبوو، بۆ نموونه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌وام ده‌ستپێده‌كات و ئه‌وه‌ش هه‌ندێكجار ناردنی پاره دواده‌خات، هه‌روه‌ها گۆڕینی دۆلار بۆ دیناریش كاتی ده‌وێت".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە