خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچە بۆ سبەی ڕاگەێندرا
دواى گه‌یشتنى ٢٠٠ ملیاره‌كه‌ى به‌غدا، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاگه‌یاند.
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاشكرای كرد، كه ئه‌مڕۆ ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداى به‌ده‌ستگه‌یشتوه، خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، له‌سێ ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌میان دابه‌شده‌كات.
وه‌زاره‌تى دارایی له‌خشته‌كه‌دا ڕایگه‌یاندوه، سبه‌ینێ سێشه‌ممه هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى (كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، سامانه سرووشتیه‌كان، ئه‌وقاف‌و كاروبارى ئابوورى ئایینى، پلادانان، پیشه‌سازی و بازرگانى، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى )و مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و دیواى چاودێری دارایی و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و ده‌سته‌ى ژینگه‌و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان‌و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن‌و ده‌زگاى مین دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ى خشته‌كه، ڕۆژى چوارشه‌ممه وه‌زاره‌ته‌كانى (شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، ڕۆشنبیریی‌و لاوان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن) و خانه‌نشینى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌خشته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ڕۆژى پێنجشه‌ممه كۆتا ڕۆژى دابه‌شكردنى مووچه‌یه‌و ئه‌م شوێنانه مووچه‌یان پێده‌درێت (سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و خانه‌نشینى شارستانى).
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە