خشتەی نوێی دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... خشتەی نوێی دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی شەممە دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و بە وەزارەتی تەندرووستی دەست پێدەکات و ڕۆژی پێنجشەممە بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "ڕۆژی شەممە 4ی ئه‌م مانگه دەست به دابەش کردنی مووچەی مانگی (ئاب/8) دەکرێت و بە وەزارەتی تەندرووستی دەست پێدەکات و ڕۆژی پێنجشەممە بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری باسی له‌وه‌كردوه، بڕی 200 ملیار دینار لە لایەن بانکی ڕافیدەین و 250 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رەشیدەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە